54
زووم..
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، بەشێکی زۆری گەنجینەکان لیستی مووچەی مانگی پێنجیان بەسیستەمی پەیرۆڵ ئامادەکردووە، چەند گەنجینەیەک ماون ئەوانیش تاوەکو چەند کاتژمێری داهاتوو کارەکانیان تەواودەکەن.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغداد و لیستی مووچەی مانگی پێنج لەگەڵ خۆیان دەبەن، راستەوخۆ نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە وردبینی دەکرێت، لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچە چەند رۆژێک دواتر هەر لە هەفتەی داهاتوو داهاتی نانەوتی مانگی چوار بۆ بەغداد دەنێرن.