52
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە، کەشناسیی عێراقیش پێشبینیدەکات سبەینێ لە سێ پارێزگا پلەکانی گەرما بگەنە نزیکەی 50 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنی زیاتر بەرزببنەوە و سبەینێش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیدەکات سبەینێ پارێزگاکانی بەسرە و ناسریە و میسان کەشێکی گەرمیان ببێت و پلەکانی گەرما 49 پلەی سیلیزی تۆماردەکەن و لە نەجەف و دیوانیە و بابلیش 48 پلە دەبێت.
کەشناسی عێراق پێشبینیشدەکات رۆژی شەممە لە ناوچەکانی باشور کەمێک خۆڵبارین هەبێت و کەمێک پلەکانی گەرماش روو لەدابەزین بکەن، بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست بەرزترببنەوە.