110
زووم..
ئەنجومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو نزیکەی 29 هەزار هاوسەرگیری و زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
ئەنجومەنەکە دەڵێت، لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان مانگی رابردوو 28 هەزار و 853 هاوسەرگیریی بەفەرمی تۆمارکراوە و لەبەرامبەریشدا پێنج هەزار و 665 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە کە زۆرینەیان لە بەغداد و بەسرە تۆمارکراون.
بەگوێرەى ئامارەکە، لە مانگی نیساندا لەبەرامبەر هەر پێنج هاوسەرگیرییەک، یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتاییهاتووە.
هۆکارەکانى جیابوونەوەى هاوسەران لە عێراق بۆ ناسەقامگیریی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتى دەگەڕێنرێتەوە و یەکێک لە هۆکارە گەورەکانیش هاوسەرگیریی منداڵانە و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش بەشێکی سەرەکین لە پاڵنەرەکانى جیابوونەوە.