زووم..
ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا داوادەکەن پێش گەڕانەوەیان، گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەکانیان بکرێنە دەرەوە و پێشێلکارییەکان رابگیرێن.
بەشێک لە ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا کە لە تەبقە نیشتەجێن بە ئاژانسی هاوار نیوزیان گوتووە، دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەکانیان، بەڵام پێویستە دیمەشق بۆ گەڕانەوەیان گەرەنتیان بکات کە رووبەڕووی رفاندن و کوشتن نەبنەوە.
باسیان لەوەشکردووە، لە کەمپەکان دۆخی ژیانیان زۆر خراپە، لە زستاندا سەرما و ئێستاش کە بەرەو وەرزی هاوین دەڕۆن هێندەی دیکە تووشی کێشە دەبنەوە.
سلاڤا جومعە بەرپرسی لیژنەی کاروباری ئاوارەکانی عەفرین لە تەبقە دەڵێ، پێویستە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێش ئەوەی کارەساتی مرۆیی رووبدات پێداویستی پێشکەشی ئاوارەکان بکەن، بەتایبەت بەرەو وەرزی گەرما دەڕۆن و دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە پێویستە، چونکە نەبوونی ئاوی پاک دەبێتە هۆی بڵابوونەوەی نەخۆشی.