زووم..
لە ماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا لە سێ رووداوى هاتوچۆدا لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە قەزاى شارەزوور بە زوومى گوت، بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆى وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گەنجێک کەشۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە گیانی لەدەسداوە دوو کەسی دیکەش بینداربوون.
گوتیشى، رووداوەکە لە نزیک گوندى قەڵبەزەی قەزاى شارەزوور بووە و بریندارەکان هاووڵاتى بەڕەگەز عەرەبن و پیشەیان کرێکارە.
هەروەها بەڕێوبەرایەتیى هاتوچۆى سلێمانیش رایگەیاند، لە قەزاى چوارتا لە رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلکدا روویداوە، بەوهۆیەوە شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە گیانى لەدەستدا و سەرنشینێکى دیکەش بریندارە.
هاتوچۆى گەرمیانیش رایگەیاند، لە کەلار ماتۆڕسکیلێک لە هاووڵاتییەک دەدات و شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە و هاووڵاتتییەک بەسەختى بریندار دەبن، هەردوووکیان بەمەبەستى چارەسەر دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.