69
لە وڵاتی تورکیا پاڵەوانێتی (master point fightin) بۆ یاریی هونەرە بەرگرییەکان بەڕێوەچوو، یاریزانێکی شاری سلێمانی توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و میدالیای زیو لە مل بکات.
بەبەشداری ٣١٩٤ یاریزان کە لە ٤١ وڵاتە بەشدار بوون پاڵەوانێتی (master point fightin)جیهانی بەڕێوەچوو، وەفدی عێراق بە ٤٥ یاریزان کە تەنیا پێنج یاریزان لە هەرێمی کوردستان بوون بەشداربوون.
کارزان جەعفەر، دوای ١٥ساڵ وازهێنان لە یارییەکە جارێکی دیکە بەشداری پاڵەوانێتیە جیهانییەکانی کردەوە و لە کێشی سەرو قورس بۆ تەمەنی سەرو ٤٠ ساڵ، توانی سێ یاریی ئەنجامدا و توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و تاکە یاریزانی عێراق بوو کە ئەم ئەنجامەی بەدەستهێنا.