هەولێر لە 33 یاریدا 13 بردنەوەى لە خولى ئەستێرەکان تۆمارکردووە و لە ئێستادا لە پلەى 12ى ریزبەندى خولەکەدایە.
یانەى هەولێر ئامارەکانى ئەم وەرزەى تیپى تۆپى پێى یانەکەى لە خولى ئەستێرەکانى عێراق بڵاوکردەوە، کە تا ئێستا 33 گەڕى ئەنجامدراوە و تەنیا پێنج گەڕى ماوە.
دواى بردنەوەکەى بەرامبەر تەڵەبە لە گەڕى 33، یانەکەى قەڵا و منارە 13یەم بردنەوەى تۆمارکرد و خۆى لە پلەى 12ى ریزبەندى خولە دەبینێتەوە.
ئامارەکانى هەولێر لە خولى ئەستێرەکان:
33 یاری
13 بردنەوە
5 یەکسانبوون
15 شکست
41 گۆڵی تۆمارکردووە
51 گۆڵی لێکراوە
44 خاڵ
12ی ریزبەندی (تائێستا)
گۆڵکارانى یانەکە:
یوسف بن سۆدە 11 گۆڵ⚽️
شێرکۆ کەریم 9 گۆڵ⚽️
مستەفا قابیل 4 گۆڵ⚽️
سەفین مەنسوور 4 گۆڵ⚽️
گەیلان لوقمان 3 گۆڵ⚽️
کۆڵن ئەندیرسن 3 گۆڵ⚽️
هیلیۆ مۆنتێرۆ 2 گۆڵ⚽️
هەڵۆ فایەق 1 گۆڵ⚽️
ئوسامە رەشید 1 گۆڵ⚽️
فرانک سیدریک 1 گۆڵ⚽️
ئیڤان خالید 1 گۆڵ⚽️
هاڵیسن پادییا 1 گۆڵ⚽️
زۆرترین ئەسیست:
هەڵۆ فایەق 5 ئەسیست
شێرکۆ کەریم 5 ئەسیست
ڤیداڵ و بن سۆدە و سەفین و خالید 3 ئەسیست
مستەفا و سیدریک و رەوا 2 ئەسیست
دوایین پێنج یاری یانەکە لەم وەرزەى خولى ئەستێرەکان:
هەولێر vs دهۆک (دواخراو )
هەولێر vs نەورۆز (فرانسۆ هەریرى)
قوە جەوییە vs هەولێر (شەعب)
هەولێر vs کەرخ (فرانسۆ هەریرى)
نەفتی بەسرە vs هەولێر (فەیحا)