زووم..
بەڕێوەبەری سندوقی بیمەی تەندروستی راگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو لە شەش پارێزگای دیکەی عێراق بیمەی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەریەک لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار، نەجەفە، کەربەلا و بابل دەگرێتەوە.
عەلی ئەحمەد عوبێد بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، پێشبینیدەکەن لە رۆژانی داهاتوودا دوو پارێزگای دیکەش بۆ بیمەی تەندروستی زیادبکرێت تا لەگەڵ ئەو شەش پارێزگایەدا بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەشڵێت، دەستەکەیان کاردەکات بۆ دابینکردنی کارمەند بۆ پارێزگاکان تا کارەکانی ئەو کەسانە جێبەجێبکەن کە کارتی بیمەی تەندروستی دروستدەکەن، چونکە بەگوێرەی ئەو پلانەی دایانناوە تەواوی هاووڵاتیان لە بیمەی تەندروستی سودمەند دەبن و لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا بەنرخێکی کەم خزمەتگوزاری تەندروستیان پێشکەشبکرێت و پێویست بەوەنەکات بۆ چارەسەرکردن بچنە دەرەوەی وڵات.
دەشڵێ، تائێستا ملیۆنێک و 76 هەزار هاووڵاتی بەتەواوی توێژەکانەوە بیمەی تەندروستیان بۆ کراوە.