52
سوزجو
- سەرۆکی پارتی سەرکەوتن: وەزیری ناوخۆی هەوڵیداوە تیرۆرم بکات
- پەرلەمانتارێکی جەهەپە: شاری عەنتاب بووەتە شاری مافیاکانی مادەی هوشبەر
- فراکسیۆنی جەهەپە: لە سایەی ئاکەپە نرخی پەنیر گۆشتی تێپەڕاندووە
سەباح
- لە ئەستەنبوڵ لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک پەرلەمانتار دەستیپێکرد، کە بە نایاسایی باڵەخانەیان دروستکردووە
- ئەردۆغان 17 پرۆژەی نوێی خزمەتگوزاری لە شاری سامسون راگەیاند
- ئاکەپە گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ بە دیارنەمانی 100 ملیار لیرە تۆمەتبار دەکات
حوریەت
- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و ژمارەیەک پەرلەمانتار بەهۆی گەندەڵیەوە دەستگیرکران
- ئەردۆغان لە میتینگی شاری سامسون: تەنیا جارێکی دیکە هەڵمانبژێرن
- لێپرسینەوە لە ژمارەیەک مەلا و کەسایەتی ئایینی دەستیپێکرد، چونکە مارەی چەند کچێکی بچوکیان بڕیوە
تورکیە
- رۆژانە 48 هەزار هاوڵاتی تورکیا داواکاری پاسپۆرت پێشکەش دەکەن
- ئاکەپە دەیەوێت کەمترین موچە لەنێوان هەشت هەزار بۆ هەشت هەزار و 300 لیرە دیاری بکات
- رۆژانە بە دەیان تەن سەوزە و میوە لە تورکیا فڕێ دەدرێت