زووم…
رۆژنامە فارسییەکان
مەردوم سالاری
ئاڵنگاری گەورە لەبەردەم دانوستانی ئێران و ئەمریکا هەیە
دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر کێشەی ئەتۆمی رووبەڕووی ئاڵنگاری بووەتەوە.
ئەمریکا داوای راگرتنی تەواوی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات، بەڵام ئێران پێی وایە پیتاندن مافێکی دانوستان هەڵنەگرە.
حەشمتوڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ، ئەمریکا بەدوای رێککەوتنێکی کاتییە کە ئێران پیتاندنی رابگرێت بەبێ ئەوەی گەمارۆکان بەشێوەیەکی بەرچاو لاببرێن. ئەو رەخنە لە هەندێک بەرپرسی ئێرانی دەگرێت کە بەهۆی هەڵەکانیان لە دیپلۆماسی گشتیدا، دۆخەکەیان قورستر کردووە.
فەلاحەت پیشە جەخت دەکاتەوە کە جەنگ بووەتە هێڵی سوور بۆ هەردوولا، بەتایبەتی دوای گرێبەستە گەورەکانی ترەمپ لە ناوچەکەدا، چونکە هەر پەرچەکردارێکی سەربازی دەستکەوتەکانی ترەمپ لەناو دەبات.
ئارمانی میللی
ئەمریکا بەهۆی لاوازییەوە ناچارە دانوستان بکات
عەلی خزریان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کە وەڵامە توندەکەی ئێران بۆ قسەکانی نێردەی ئەمریکا نیشانەی پێویستیی ئەمریکایە بە رێککەوتن و لاوازیی پێگەی ئەوان دەردەخات.
دوژمنانی ئێران دوای شکستیان لە هێرشی سەربازی بۆ سەر گرووپێکی میلیشیا لە یەمەن، ناچار بوون پاشەکشە بکەن و سیاسەتی وتووێژ لەگەڵ ئێران بگرنەبەر و ئێستا ئێران داهاتووی دانوستانەکان دیاریدەکات.
ئەسکەناس
ژینگەی زاگرۆس بەرەو لەناوچوون دەڕوات
دارستانەکانی زاگرۆس، کە ژینگەیەکی گرنگن بۆ پاراستنی ئاو و خاک، رووبەڕووی مەترسیی گەورە بوونەتەوە.
بە گوێرەی قسەی بەرپرسان، لە 50 بۆ 60 ساڵی رابردوودا بەهۆی بەڕێوەبردنی نادروست، وەک لەوەڕاندنی زیاد لە پێویست و دروستکردنی خەڵووز لە دارەکان، ئەم دارستانانە پانتاییەکی زۆریان لەدەستداوە.
ئێستا نزیکەی 10 ملیۆن کەس لەم ناوچانەدا دەژین و چڕیی دارستانەکان لە 50 ساڵدا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بووەتە هۆی زیادبوونی داخورانی خاک و خۆڵبارین.
فشارە ئابوورییەکان وایکردووە خەڵک پەنا بەرنە بەر سروشت و زیانی پێبگەیەنن، وەک دروستکردنی خەڵووز و کشتوکاڵی نایاسایی.
پێویستە رێگەیەک بدۆزرێتەوە کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشدار بن بۆ پاراستنی سروشتی زاگرۆس.
ئەبرار
ئێران بووەتە ناوەندێکی پزیشکیی چاو لە ناوچەکەدا
دکتۆر مەسعود ناسری پوور، سکرتێری زانستیی 34ـەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی پزیشکانی چاوی ئێران رایگەیاند، کە ئێران بووەتە ناوەندی پزیشکیی چاو لە ناوچەکەدا.
ئەو ئاماژەی بەوەدا کە لە دەیەی 1990 تا ساڵی 2000 ئێران لە چارەسەرکردنی هەموو نەخۆشییەکانی چاودا گەیشتووەتە ئاستێکی باش و چیتر نەخۆشان پێویستیان بە ناردنە دەرەوە نییە، بەڵکو نەخۆش لە وڵاتانی دیکەوە بۆ چارەسەر دێنە ئێران.
زۆرێک لە پزیشکانی چاو سەرەڕای کێشە ئابوورییەکان و کەمییەکان لە ئێران ماونەتەوە و هیوادارین گەمارۆکان لاببرێن بۆ ئەوەی پزیشکیی چاوی ئێران بتوانێت زیاتر لەگەڵ کۆمەڵگەی زانستی جیهاندا بەرز ببێتەوە و دەستی بە تەکنەلۆژیای نوێ بگات.
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
ئەمڕۆ کۆنفرانسی میدیای عەرەبی لە بەغداد دەست بە کارەکانى دەکات
بە ئامادەبوونی بەرفراوانى میدیاکانى ووڵاتانی عەرەبی، کە بەفەرمی بانگهێشتکراون، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنفرانسی میدیاکانى ووڵاتانى عەرەبی لە بەغداد دەست بە کارەکانى دەکات.
ئەمە چوارەمین کۆنفرانسی میدیا عەرەبییەکانە،تۆڕی میدیای عێراقی، ئەمجارە لە بەغداد لەژێر ناوی “رۆڵی میدیا لە رووبەڕووبوونەوەى گۆڕانکارییەکانى “کەش و هەوا” ئەنجامیدەدات.
کەریم حەمادی، سەرۆکى تۆڕی میدیای عێراقی بە رۆژنامەى سەباحی گوتوە، ئەمڕۆ عێراق باوەشی کردووەتەوە بۆ ئەنجامدانى کۆنفرانسێکی گرنگی میدیاکانى ووڵاتانی عەرەبی، بۆ دۆسیەیەکى گرنگ، کە بریتییە لە لێکەوتەکانی گۆڕانکارییەکانى کەش و هەوا. دەشڵێت، میدیاکانى ووڵاتانى عەرەب ئامادەییەکى کارا و بەرچاویان لە کارەکانى ئەم کۆنفرانسە دەبێت.
شەرقلئەوسەت
دوو گرێبەستی غاز قەیرانێک لەنێوان بەغداد و هەرێمدا دەتەقێنێتەوە
ئەو دوو گرێبەستە 110 ملیار دۆلارییەى لەنێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئێچ کەی ئین ئێنێرجی و کۆمپانای وێسترن زاگرۆس، کە دوو کۆمپانیای ئەمریکین واژۆ کراون، قەیرانێکی نوێ لەنێوان هەرێم وبەغداد دروست دەکەن.
دوای واژۆکردنى گرێبەستەکان، بەغداد زوو رایگەیاند، گرێبەستەکان پووچەڵن.
لای خۆیەوە مەسرور بارزانى، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان دەڵێ، واژۆی گرێبەستەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ مسۆگەرکردنى کارەبای 24 کاتژمێریی بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە گەیاندنى کارەبا بۆ ناوچەکانىدیکەى عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو گرێبەستانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کردوون پووچەڵ و نایاسایین، چونکە سامانە سروشتییەکانی وڵات بە موڵکی هەموو گەلی عێراق دادەنرێت و هەر گرێبەست و وەبەرهێنانێک بکرێت دەبێت لەڕێی حکومەتی ناوەندییەوە بێت.
قودسی عەرەبی
دەسەڵاتدارانى سوریا موڵک و ماڵ و دۆسیەکانی “ئیلی کوهین” رادەستى ئیسرائیل دەکاتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، بەرپرسانى ئیدارەى ئێستای سوریا، موڵک و ماڵ و دۆسیەکانى ئیلی کوهین، سیخوڕە لەسێدارەدراوەکەى ئیسرائیل رادەستى بەرپرسانىئەمنیی ئیسرائیل دەکاتەوە، ئەوەش بە مەبەستى نیشاندانى نیازپاکیی بەرامەبەر ئەمریکا، لە رەوینەوەى ئەو گومانانەى لە دژایەتیکردن و دوژمنکارانەى سوریابەرامبەر ئیسرائیل هەیەتى.
دوای هەڵاتنى ئەسەد، چەکدارانى دەسەڵاتى ئێستای سوریا، دۆسیەى ئیلی کوهین، بەناوبانگترین سیخوڕی ئسرائیلیان کەوتە دەست،بەگوێرەى ئاژانسەکە، ئەحمەد شەرع و راوێژکارانى، زوو بڕیاریاندا دۆسیەکە لە
بەرژەوەندیی خۆیان بەکاربھینن و وەک کارتى سیاسی و بکارتى فشار لە یەک کاتدابەکاری بهێنن. ئیلی کوهین، یەکێک بووە لە بەناوبانگترین سیخوڕەکانى دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، ناسراو بە مۆساد، ساڵی 1965 لەلایەن دەزگای هەواڵگرییسوریا و دەسەڵاتدارانى ئەوکاتەى سوریاوە لە سێدارەدرا.
عەرەبی جەدید
پلانى گەیاندنى هاوکارییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ چۆڵکردنى تەواوەتى باکووری کەرتى غەزەیە
ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ گەیاندنى بارهەڵگر و هاوکارییە مرۆییەکانی کەرتی غەزە، بە میکانیزمێکە دوور لە ئیدارە و بەرێوەبەردنی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو تەنها کۆمپانیایەکی ئەمنیی ئەمریکا سەرپەرشتیی دەکات.
کردنەوەى رێڕەوی گەیاندنی هاوکارییەکان، پلانێکی ئیسرائیلە بۆ ئەوەى بەتەواوەتى باکووری کەرتى غەزە لە دانیشتوانەکەى چۆڵبکرێن، چونکە چوار ناوەند بۆ دابەشکردنى ئەو هاوکارییانە دانراون، هەرچواریان دەکەوێتە ناوەڕاستى کەرتى غەزە و باشووری کەرتەکە و باشووری رێگەى تەنساریمەوە.
پێشتر و چەندین جار بنیامین نەتانیاهۆ پلانیئەوە بووە، دانیشتوانى غەزە بە تەواوەتى باکووری کەرتە جێبهێڵن و بەرەو باشووری کەرتەکە رابگوازرێن.
رۆژنامە ئینگلیزیییەکان
ئۆرشەلیم پۆست
ویتکۆڤ داوادەکات هەنگاوی توند لە دژی حەماس و ئێران بگیردرێتەبەر
ستێڤ ویتکۆگی نێردەی ئەمریکا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ئیدارەی ئەمریکا سوورە لەسەرئەوەی حەماس و ئێران بە بەزیوی ببیندرێت. ئەمریکا نایەوێت ئێران ببینێت چەکی ئەتۆمیی هەبێت. دەشیەوێت ناوچەی رێکەوتننامەی ئاینە ئیبراهیمییەکان فراوانتر بکرێتەوە.
عەرەب نیوز
ئەوروپا هەموو سزاکانی سەر سوریا لادەبات
رۆژی سێشەممە وەزیرانی کاروباری دەرەوەی سەر بە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا قایل بوون هەموو ئەو سزایانە لاببەن، کە تائێستا لەسەر سوریا ماوەتەوە.
کاژا کاڵاس نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی ئەو یەکێتییە لە راگەیاندنێکیدا دەڵێ، دەمانەوێت یارمەتیی سوریا بدەین بتوانێت بە ئاشتی و یەکگرتوویی خۆی بونیادبنێتەوە. چونکە یەکێتیی ئەوروپا لە ماوەی چواردەساڵی رابردوودا هەمیشە پشتیوانی سوریا بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
گەڵف نیوز
بانکەکانی ئیمارات کەمترین بڕە پارە بۆ کردنەوەی هەژمار دەکەن بە پێنج هەزار درهەم
کەمترین بڕی پارە، کە لە ئێستادا بتوانیت هەژمارێکی بانکیی لە هەر بانکێکی ئیماراتیدا پێبکەیتەوە بریتییە لە سێ هەزار درهەم، بەڵام زۆربەی بانکە سەرەکییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون، کە ئاستی ئەو کەمترین بڕە پارەیە بەرزبکەنەوە بۆ پێنج هەزار درهەم. ئەگەر هەر هەژمارێک بە دەستمایەیەکی کەمتر لەو بڕە بکرێتەوە ، ئەوا دەبێت مانگانە بڕی 25 درهەم باج بدات بە بانکەکە. ناوەندی رێکخستنی کاروباری بانک و قەرزە کەسییەکانی ئیمارات دەڵێت لە یەکەم رۆژی مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە ئەم بڕیارە دەخرێتە بواری کارپێکردنەوە.
ئیریش تایمز
پەستان خراوەتە سەر ئیسرائیل هێرشەکانی سەر کەرتی غەزە رابگرێت
ناوەندە تەندروستییەکانی فەلەستین دەڵێن تەنها لە رۆژی سێشەممەدا سوپای ئیسرائیل بە بۆردوومانکردنی کەرتی غەزە 55 فەلەستینیی کوشتووە. سەرباری بوونی پەستانی نێودەوڵەتییش لەسەر ئیسرائیل بۆئەوەی هێرشە سەربازییەکانی رابگرێت، بۆئەوەی بەبێ لەمپەر یارمەتییە مرۆییەکان بگەن بەو کەسانەی پێویستیان پێیان هەیە، هێشتا هێرشەکان درێژەیان هەیە.
بەریتانیا رایگەیاند بەهۆی گەمارۆکانی سەر غەزەوە گفتوگۆ بازرگانییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیلدا رادەگرێت و باڵوێزی خۆی لە ئیسرائیل دەکشێنێتەوە، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاش بیر لە هەنگاوێکی لەمشێوەیە دەکەنەوە.