زوومی کلتوور
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، فێستیڤاڵی فیلمی کان، خەڵاتێکی تایبەتی چڵە خورمای ئاڵتوونی بەخشی بە ئەکتەر و ئەفسانەی نواندن، دێنزڵ واشنتن.
واشنتن بۆ نمایشکردنی نوێترین فیلمی بەناوی هاێست تو لەوێست لە دەرهێنانی سپایک لی، ئێستا لە کانە و لە رێوڕەسمی پیشاندانی ئەم فیلمەدا خەڵاتەکەی لەلایەن سپایک لییەوە پێدرا.
لە بەشێکی رێوڕەسمەکەدا، ڤیدیۆکی کورت ئامادەکرابوو، ئەزموونی نیو سەدە لە بەشداری واشنتنی لە نێو فیلمەکاندا تێدا خرابووە روو و هەموو ئەوکارەکتەرانەی بەرجەستەی کردبوون پیشاندرانەوە.
واشنتن لە سەرشانۆ لە ساتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا گووتی: ئەمە تەواو سوپرایزە، زۆر سوپاسی هەموان دەکەم، بۆ ئێمە، هەموو ئەوکەسانەی کە لێرە کۆبوینەتەوە، دەستکەوتێکی گەورەیە، کە دەتوانین فیلم درووستبکەین، جلی جوان لەبەربکەین و پارەشمان پێبدەن، بەراستی خۆشبەختین.