96
زوومی کلتووری
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ هۆڵیوود ریپۆرتەر، تۆم کروز، باس لەوەدەکات تا تەمەنی ١٠٠ ساڵی بەردەوام دەبێت لە کاری نواندن، ئەم ئەکتەرە ٦٢ ساڵە بەتازەیی نوێترین فیلمی واتە مشن ئیمپاسەبڵ زە فاینەڵ رێکنینگ بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی کانی کردوو لەئێستاشدا لەگەشتی بەبازاڕکردنی ئەم فیلمەدایە.
کروز دەڵێ، پێشتر گوتوویەتی تا ٨٠ ساڵی بەردەوام دەبێت لە نواندن، بەڵام لە راستیدا دەیەوێت تا سەد ساڵی بەردەوام بێت، هەرگیز ناوەستێت لە نواندن، هەرگیز واز لە دروستکردنی فیلمە ئەکشنەکان و درامییەکان و کۆمیدییەکان ناهێنێت.