80
بڕیارە بە ئەنجامدانی ١٠ یاری کێبڕکێکانی هەفتەی ٣١ی خولی نایابی عێراق دەستپێبکات و یانەی پێشمەرگەش کە تاکە نوێنەری کوردستانە لە خولەکەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی هەیە.
رۆژی سێشەمە (٢٠-٥-٢٠٢٥) کاتژمێر (٠٤:٣٠) بەیەک یاریی رکابەرییەکانی هەفتەی ٣١ دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەمەش نۆ یارییەکەی دیکە بەڕێوەدەچن.
یانەی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی غاز شمال، پێش ئەم یارییە یانەی پێشمەرگە لە ناوەڕاستی خولەکەدایە، بەڵام میوانەکەی بارودۆخی باش نیە و لە پلەکانی کۆتایی ریزبەندیدایە.
پێش ئەم یاریی یانەی پێشمەرگە بە ٣٩ خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە، غاز شمال لە پلەی ١٧دایە بە کۆکردنەوەی ٣٤ خاڵ.