زووم..
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان درێژکردووەتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کە 24ـى ئەم مانگە کۆتایی دەهات، تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی 15ـی مانگی داهاتوو درێژبکاتەوە.
دەشڵێت، بڕیاردراوە ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزبە سیاسیەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە سبەینێ 20ـی ئایار کۆتایی دەهات تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئایار درێژبکرێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆن، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کارتی دەنگدانیان نوێکردوەتەوە گەیشتوەتە ملیۆنێک و 292 هەزارو 45 کەس.
حکومەتی عێراق رۆژی 11ـی 11ـی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش کە لایەنی جێبەجێکاری پرۆسەکەیەکە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانی رێکارەکانی هەڵبژاردنەکەیە.