زووم:
نوسینگەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، گەڕاندنەوەى وەجبەى دووەمى پارە “دزراوەکانى” سپاردەى باجى گشتى راگەیاند. کۆى گشتى پارە گەڕێندراوەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 317 ملیار دینارە.
نوسینگەى سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: وەجبەی دووەمى ئەو پارەى گەڕێندراوەتەوە، 134 ملیار و 535 ملیۆن و 600 هەزار دینارە.
New Iraqi Prime Minister Mohammed Shia al-Sudani meets for the first regular session of the Council of Ministers in Baghdad, Iraq October 28, 2022. Iraqi Prime Minister Media Office/Handout via REUTERS ATTENTION EDITORS – THIS IMAGE WAS PROVIDED BY A THIRD PARTY.
ئەمڕۆ، یەکشەممە، 11ى کانوونى یەکەمى 2022، نوسینگەى سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا وەجبەى دووەمى ئەو پارەى گەڕێندراوەتەوە، 134 ملیار و 535 ملیۆن و 600 هەزار دینارە.
پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی رافیدەین، تێکڕای پارە گەڕێندراوەکان 317 ملیار و535 ملیۆن و 536 هەزار و 525 دینارە، وەک لە راگەیەندراوەکەشدا جەختی لەسەرکراوەتەوە.
کۆى پارەکە “دزراوەکەى” دەستەى باجى گشتى سێ ترلیۆن و 700 ملیۆن دینارە و لە بانکى رافیدەین “دزراوە”
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووى نەوتی عێراق، رۆژی 15ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ “دزینى” پارەکەى ئاشکراکرد
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووى نەوتی عێراق، رۆژی 15ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ “دزینى” پارەکەى ئاشکراکرد، ئەو گوتى: “ئەو کاتەى بە وەکالەت وەزیرى دارایی بوو، لە لێکۆڵینەوەکانیدا دەرکەوت 3.7 ترلیۆن دینارى عێراقى پارەى سپاردەى باج لە بانکى رافیدەین دیارنەماوە.
رۆژى 16ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ، دەستەى دەستپاکى عێراق دەستپێکردنى لێکۆڵینەوەکانى تایبەت بە دۆسیەکە راگەیاند.
پاشان رۆژی 27ی تشرینى دووەم سودانى گەڕاندنەوەى وەجبەى یەكەمی پارەکەى راگەیاند، كە بڕەكەی 182 ملیار دینار بوو.
رێکخراوى شەفافیەتى جیهانى، ریزبەندییەکی بۆ وڵاتان لە رووى گەندەڵیەوە کردووە، عێراق لە ژمارە 157ى ریزبەندیەکەدایە، لە کۆى 180 وڵات.
رۆژى 9ى کانوونى یەکەم، رۆژى جیهانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵییە. بەرپرسانى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق جەتیان لە هەوڵدان بۆ روبەڕوبوونەوەى گەندەڵى کردەوە. محەمەد شیاع سودانى لەسەرەتاى دەستبەکاربوونییەوە روبەڕوبوونەوەى گەندەڵى کردووە بە کارى لەپێشینەى خۆى وەک لە گوتارەکانیدا باسی دەکات.
https://www.facebook.com/zoomnewskrd1
جێنین پلاسخارت “گەندەڵى رێکخراو و بەربڵاو یەکێکە لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانى بەردەم عێراق
جێنین پلاسخارت، نوێنەرى سکرتێرى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە رۆژى روبەڕوبوونەوەى گەندەڵیدا پەیامێکى بڵاوکردەوە، ئەو گوتى “گەندەڵى رێکخراو و بەربڵاو یەکێکە لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانى بەردەم عێراق، بەداخەوە دزیى سەدە دوایین دۆسیە نابێت لە عێراق.”