87
بەهۆى رووداوەکانى یارى نێوان دهۆک و تەڵەبە لە خولى ئەستێرەکانى عێراق، کە بە بردنەوەى دهۆک بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر کۆتایى هات، مەسعود میراڵ بە قورسی سزادرا.
لیژنەی سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەهۆی هەڵسوکەوتی راهێنەرەکەی دهۆک بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان راگیرا و ٢٥ ملیۆن دیناریش سزادرا.
* راگیرانى مەسعود میراڵ راهێنەرى دهۆک بۆ شەش مانگ لە راهێنان و هاوڕێیەتیکردنى تیپەکەى.
* رێگریکردن لە مەسعود میراڵ لە هاتنە ناو یاریگا و ئەنجامدانى چالاکى وەرزشى.
* سزادانى مەسعود میراڵ بە پێبژاردنى 25 ملیۆن دینار.