65
بە ئامادەبوونى لیۆنێل مێسى، ئینتەر مەیامى بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر بە ئۆرلاندۆ سیتى دۆڕا.
لە هەفتەى 14ى کۆمەڵەى رۆژهەڵاتى خولى تۆپى پێى ئەمریکا، یانەى ئینتەر مەیامى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى ئۆرلاندۆ سیتى کرد.
ئینتەر مەیامى لە بەردەم هاندەرانیدا بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند، گۆڵەکانیش مۆرێل و باشالیچ و سۆرهالسۆن لە خولەکەکانى 43 و 53 و 94دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، ئینتەر مەیامى، کە سێ یارییە لەسەریەک تامى بردنەوەى نەکردووە لە خولەکەدا، بە 22 خاڵەوە بۆ پلەى شەشەمى ریزبەندى دابەزى، بەڵام یارییەک کەمترى کردووە، ئۆرلاندۆ سیتیش بە 24 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى چوارەم بەدەستهێنا.
لیۆنێل مێسى ئەستێرەى ئینتەر میامى بەشدارى تەواوى یارییەکەى کرد، بەڵام نەیتوانى یارمەتى یانەکەى بدات و لە شکست رزگارى بکات.