141
زووم..
لەسەر داوای پارتی گەلی کۆماری، جەهەپە، ئەمڕۆ لە ئیزمیر خۆپیشاندانی جەماوەری دژی فشارەکانی حکومەت و بەردەوامیی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو بەڕێوەدەچێت.
ئەم خۆپیشاندانە دوای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی کاندیدی سەرۆککۆماری جەهەپە و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو پلانی بۆ دانراوە، هەموو هەفتەیەک لە شارێک بەڕێوەبچن.
بڕیارە خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بە کاتی تورکیا لە گۆڕەپانی گەورەی ئیزمیر بەڕێوەبچێت، ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە لە هەژماری خۆی لە ئێکس بانگەوازی بۆ هاووڵاتییان کرد و گوتی: لە 19ی ئایار رۆژی یادکردنەوەی ئەتاتورک، دەنگی خۆمان بە هەموو جیهان دەگەیەنین.
جەهەپە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، چەند مانگێکە دوای دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو بەردەوامە لە خۆپێشاندان دژی ئەردۆغان و پارتی دەسەڵات.