150
زووم..
بانکى ناوەندیى سوریا رایگەیاند، هێشتا کار بەو دراوە دەکەن کە پێشتر مامەڵەى پێوەکراوە، هەواڵى چاپکردنى دراوى نوێش لە ئیمارات و ئەڵمانیا دوورە لەڕاستییەوە.
بانکى ناوەندیى سوریا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، “پێش چەند رۆژێک لە چەندین ماڵپەڕ و میدیا هەواڵى چاپکردنى دراوى نوێى سورى بڵاوکرایەوە، لێرەوە رایدەگەیەنن ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە، لەچوارچێوەى ئەو پلانەى هەمانە، هەمان ئەو دراوەى ئێستایە کارى پێدەکرێت، بەگوێرەى پێویست لەهەمان ئەو کۆمپانیایەى روسیا کە پێشتر گرێبەستى لەگەڵ کراوە چاپ دەکەین.”
بانکەکە لەبارەى گۆڕینى دراوى وڵاتەکە دووپاتیکردووەتەوە، ئەو بابەتە هێشتا لەژێر توێژینەوەدایە، دەبێت هەڵسەنگاندنى وردى بۆبکرێت لەڕووى ئابوورى و هونەرییەوە، هەتا ئەو توێژینەوانە تەواونەبن، بانکى ناوەندیى هیچ بڕیارێک نادات.