133
زووم..
گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران ئاشکرایکرد، لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە 117 کەس بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاون، بەراورد بە ساڵی رابردوو حاڵەتەکان 11% کەمیکردووە.
فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، 82%ـی قوربانییەکان لە رەگەزی نێر بوون، بچووکترین قوربانی کچێکی شەش مانگە و بە تەمەنترینیش پیاوێکی 91 ساڵ بووە.
رووداوەکانی خنکان لەم ماوەیەدا، لە مەلەوانگە، دەریا، رووبار و گۆمی کشتوکاڵی روویانداوە، زیاتر بەهۆی کەمتەرخەمی و نەشارەزاییەوە بوون.
هەروەها لەمەودوا بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەوا، خەڵکی زیاتر ئارەزووی مەلەدەکەن و روودەکەنە چەم و رووبارەکان، ئەو بەپرسە هۆشداری دا نەچنە شوێنە قەدەغەکراوەکان و ئەو ناوچە ئاوییانەی شارەزاییان لەبارەیەوە نییە.