64
زووم..
ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژى کردنەوەى بۆرسەى جیهانى، نرخى یەک ئۆنس زێڕ تا سێ هەزار و 249 دۆلار بەرزبووەوە بەراورد بە کۆتا رۆژی هەفتەی رابردوو نرخەکەی 51 دۆلار زیادیکردووە.
بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ پەیوەندی بە دەستپێکردنى هەڕەشەکانى ئەمریکاوە هەیە لەو وڵاتانەى پێشتر ترەمپ باجى گومرگیى لەسەر هاوردەى بەرهەمەکانیان زیادکرد.
شەوى رابردوو سکۆت بێسێنت، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى سى ئێن بى سى ئەمریکى رایگەیاند، بەهۆى پێشبینییەکانى ئاژانسى مودیز بۆ زیادبوونى قەرزەکانى ئەمریکا و کورتهێنانى بودجە، ئەگەرى هەیە پاکێجى باجە گومرگییەکان کارابکرێنەوە.
وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا قسەیەکى دۆناڵد ترەمپی دووپاتکردەوە و گوتى، هەر وڵاتێک بە نیازێکی باشەوە دانوستانیان لەگەڵ نەکات، باجى گومرگیی سەر هاوردەى کاڵاکانیان کەمناکەنەوە.