119
زووم..
محەمەدڕەزا مەسجدی، ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی بەرەنگاربوونەوەی توتن لە ئێران رایگەیاند، ساڵانە 70 هەزار کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە لە ئێران گیان لەدەستدەدەن کە دەکاتە 190 کەس لە رۆژێکدا.
محەمەدڕەزا مەسجدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەبرار هۆشداریدا لە زیادبوونی بەکارهێنانی توتن لەنێو ژنان و گەنجاندا، گوتیشی، نزیکەی 22%ـی پیاوان و 5%ـی ژنان لە ئێران جگەرە دەکێشن و 17%ـی گەنجانی بەکارهێنەری توتنیش لەدوای ماوەیەک تووشی ئاڵوودەبوون دەبن.
هەروەها داوای لە راگەیاندنەکان کرد زانیاریی زیاتر لەسەر زیانەکانی جگەرە بڵاوبکەنەوە بەهۆی ئەوەی70%ـی گیان لەدەستدانەکان لە جیهاندا پەیوەندییان بە نەخۆشییەوە هەیە کە بەکارهێنانی توتن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانیان.