50
یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا یارییە تەواو نەکراوەکەی نێوان نەورۆز و زاخۆ لە یاریگایەکی بێلایەن بەڕێوەبچێت.
لیژنەی کێبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا کە ١٠ خولەکی کۆتایی یارییە تەواو نەکراوەکەی نێوان نەورۆز و زاخۆ لە بەرواری (٢٤-٥-٢٠٢٥) لە یاریگای فرانسۆ هەریری تایبەت بە یانەی هەولێر بەڕێوەبچێت.
رۆژی ٢٢ی نیسان لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی میوانداری زاخۆی کرد، بەڵام بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی هاندەرانی هەردوو یانە، ناوبژیوان لەبەر سەلامەتی گیانی یاریزانان و هاندەران بڕیاریدا کە یارییەکە تەواو نەکرێت.
لە ئێستادا یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی ٦٠ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە و نەورۆزیش بە ٤٢ خاڵ پلەی ١٢ ریزبەندی گرتووە.