63
زووم..
ئاسایشی هەولێر بکوژی ئەو گەنجەی دەستگیرکرد کە شەوی رابردوو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن دراوسێیەکیانەوە لە گەڕەکی ئازادی کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای دروستبوونی شەڕ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو و تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات، دەشڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و رێکاری یاسایی پێویستیان سەبارەت بە رووداوەکە گرتووەتەبەر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی هەولێر، دوو دراوسێکە لەسەر باڵندە بووەتە کێشەیان، پاشان چوونەتە یەکێک لە ماڵەکان بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن، لەوکاتەدا بووەتە دەماقاڵێیان و هاتوونەتە دەرەوە و گەنجێکی 17 ساڵ تەقەی لە گەنجێکی 25 ساڵ کردووە کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.