زووم..
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، سەرجەم گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە، لە ئەمڕۆوە دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن، پێویستە هەموو گەنجینەکان تاوەکو رۆژى پێنجشەممە لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی بکەن.
دەڵێت، دەمانەوێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەکە بە ئامادەکراوی رەوانەی بەغداد بکەین.
سەرچاوەکە دەڵێت، قسەمان لەگەڵ سەوسەن خزەیر خەڵەف، بەرێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق بەوەکالەت کردووە، ئەو پێیگوتین محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، ئێمەى راسپاردووە ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی عێراق بکەین.
دەڵێ، بەڵێنى ١٠٠%ـمان وەرگرتووە، بۆ مووچەى ئەم مانگە هیچ کێشەیەکمان نەیەتەرێ و پێش جەژن مووچە دەنێرن.
دەڵێت، لە وەزارەتى دارایی عێراق پێیانگوتووین لە دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە لە عێراق، راستەوخۆ دەست بە رێککارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئێمەش پێش جەژن دەمانەوێت مووچە دابەشبکەین.
رۆژى 6ـى مانگى داهاتوو، کە دەکاتە هەینى، یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە.