33
زووم..
خاوەنکارە بچووکەکان لە ئەمریکا هۆشداری دەدەن کە بەهۆی سیاسەتی گومرگی لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا مەترسیی مایەپووچییان لەسەرە.
خاوەنکارەکان دەڵێن، گومرگەکان وەرگرتنەوەی سەرمایەیان قورستر کردووە و بەهۆی هەستی دژە ئەمریکی و ناجێگیریی دارایی جیهانی، کە لە باجەکانی ئەمریکاوە دروست بووە، بازرگانیی هەناردە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
کۆمپانیای واڵمارت رایگەیاندووە، کە باجە بەرزەکان وایانکردووە بەرزبوونەوەی نرخەکان ببنە ناچاری و ئەوەش بازاڕی شێواندووە.
هەرچەندە هەوڵ دەدرێت بۆ راگرتن یان دابەزاندنی نرخەکان، بەڵام ئەم هەوڵانە ئەنجامیان نییە و ئەوەش وایکردووە بەکارهێنەران و وڵاتانی دەرەکی نەتوانن بەرهەمەکانیان بکڕن.