46
زووم..
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی کەرتى غەزە رایگەیاند، لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ بۆ سەر کەرتى غەزە، 33 کەسی دیکە کوژران.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێسی، لەو 33 کوژراوە، لە نیوە زیاتریان منداڵن و ژن و بەساڵاچووشیان تێدایە.
لەو کۆمەڵکوژییەدا شوێنى نیشتەجێبوون و خەڵکی مەدەنى و بێ چەک کراونەتە ئامانج، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل لە باکوور و ناوەڕاستى کەرتەکە سێ هێرشیان ئەنجامداوە.
لە 18ـی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، ئیسرائیل رێککەوتنى ئاگربەستی شکاند، لەو بەروارەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس کوژراون، لە حەوتى ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ـەوە تائێستا، 53 هەزار و 304 کەس لە غەزە کوژراون و 120 هەزار و 702 کەسی دیکەش برینداربوون.