50
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە سنووری گەرمیان دەبێت کە 41 پلەی سیلیزییە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی پێشبینیکراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە کاتەکانی شەودا.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیش دەکات، پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت بە 41 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە ناحیەی حاجی ئۆمەران دەبێت بە 25 پلەی سیلیزی.