زووم..
تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەکەى دۆناڵد ترەمپ کار بۆ گواستنەوەى یەک ملیۆن کەس لە دانیشتوانى غەزە دەکات بۆ لیبیا.
تۆڕی ئێن بی سی ئاماژەی بەوەشکردووە، لیبیا خۆی کێشەى ئەمنى و سیاسی و ئابووریی هەیە، ئەمریکاش ئەو کێشانەی قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر پێدانی بڕێک هاوکاریی دارایی، لیبیا ناچاربکات پێشنیازەکەى قبوڵبکات.
تۆڕەکە، نوسیوویەتى بیرۆکەى گواستنەوەى غەزەییەکان لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل جەنگەى توندتر کردووەتەوە و ئابڵۆقەکانى لەسەر کەرتەکە زیاترکردووە، بەجۆرێک هیچ جۆرە هاوکارییەکى مرۆیی ناگاتە نێو غەزە و شارەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بگوترێت بەهیچ شێوەیەک بە کەڵکی ژیانکردن نەماوە.
بەگوێرەى تۆڕەکە، کارەکەى ترەمپ بە ماناى ئەوە دێت ئەمریکا لەگەڵ پرۆژەى ئاوەدانکردنەوەى غەزەدا نییە، پرۆژە نوێیەکەى کۆشکى سپیش خەریکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تەنها لەسەر وەڵامی لیبیا و بەشێکی وڵاتانى ئەفریقا وەستاون، ئەگینا هەموو ئامادەکارییەکان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تەواوکراون.