48
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند، پێویستە پەکەکە بە تەواوەتی لە چەک دابماڵدرێت و بەبێ کەموکورتی بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی جێبەجێبکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەلبانیاوە بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە لەگەڵ هەولێر و بەغداد گفتوگۆ دەکەن، گوتیشی، بەبێ ئەوەی زیان بە بیرەوەری مەعنەوی شەهیدانیان و مافی کەسوکارییان و قارەمانانی سەنگەرەکان بگات، تورکیای بێ تیرۆر بەدەستدەهێنن.
ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە گوتى، ئامانجی کۆتایی تورکیایەکی بی تیرۆر روونە و دەبێت چەکەکان بنێژرێن، دەبێت پەکەکە بە تەواوەتی چەکەکانی دابنێت و بڕیاری خۆهەڵوەشاندەوە جێبەجێبکات، هەروەها گوتیشى، لەمەودوا چاودێری کار و چالاکییەکانی پەیوەست بە خۆهەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنی چەکەکانی پەکەکە دەکەن.