58
دین هۆیسن بۆ پێنج ساڵ دەبێت بە یاریزانى ریاڵ مەدرید، بێ ئەوەى بڕى گرێبەستەکەى ئاشکرا بکرێت.
یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەگەڵ یانەى بۆرنموسى ئینگلیزى رێککەوتن لەسەر گواستنەوەى دین هۆیسن بۆ ریاڵ مەدرید بە گرێبەستێکى پێنج ساڵى، کە لە یەکى حوزەیرانى 2025 دەستپێدەکات و لە 30ى حوزەیرانى 2030 کۆتایى دێت.
یانە مەدریدیەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، هۆیسنى 20 ساڵ لە ئینگلتەرا لەگەڵ بۆرنمۆس و لە ئیتاڵیا لەگەڵ یۆڤانتۆس و رۆما یارى کردووە و لە ئێستاوە یاریزانى هەڵبژاردەى ئیسپانیایە.
باسى لەوەشکردووە، هۆیسن پاڵێوراوە بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى لاوى ئەم وەرزەى پریمەر لیگ.
هۆیسن تەمووزى 2025 لە یۆڤانتۆسەوە پەیوەندى بە بۆرنموسەوە کرد، تا ئێستا لە 34 یاریدا سێ گۆڵ و ئەسیستێکى تۆمارکردووە.