254
زووم..
رەمەک رەمەزان، قايمقامى چەمچەماڵ رایگەیاند، کارەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە راگیراوە.
هەروەها، ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى کوردستان بە زوومى گوت، بە بڕى نزیکەى 18 ملیار دینار چەکی پارەیان بۆ کۆمپانیاکە کردووە، بەڵام لە بانکەکانى سلێمانى پارەیان بۆ خەرجنەکراوە.
سەرەتای ئەم مانگە زووم نووسراوێکی فەرمانگەی ئەندازیاریی نیشتەجێی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، کۆمپانیای جێبەجێکار داوایکردووە بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی پرۆژەکە، لە یەکی پێنجەوە کارکردن لە پرۆژەکە بەرێژەی 95% رابگیرێت.