زووم..
کارەکانی 34ـەمین لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد بە بەشداری بەرپرسان و نوێنەری 22 وڵات بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەقی کۆتایی لوتکەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە لوتکەی عەرەبیدا داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشەکانی سەر غەزە و جەخت لەسەر ناوەندێتی پرسی فەڵەستین دەکرێت.
دەشڵێت، داواشدەکرێت تەواوی دەروازەکانی غەزە بکرێنەوە بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ تەواوی خاکی فەڵەستنین، بەشدارانی کۆنگرەکە بەهەموو شێوەیەک راگواستنی گەلی فەڵەستین لەسەر خاکەکەیان رەتدەکەنەوە.
هاوکات رێز لە بژاردەکانی گەلی سوریا بەتەواوی پێکهاتەکانیەوە دەگرن بۆ سووربوون لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی سوریا و ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل دەکەن، هەروەها پشیتوانی تەواوی خۆشیان بۆ دەسەڵاتی لوبنان بۆ روبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی و سەقامگیری وڵاتەکە و یەکپارچەی خاکەکەیی دووپاتدەکەنەوە.