زووم..
وەزارەتی دارایی داوا لەگەنجینەکان دەکات بۆ بەهەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەزوویی ناو و زانیاریی تەواوی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ رەوانە بکەن، کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی، وێنەیەکی دەست زووم کەوتوە، رۆژی 23ـی مانگی رابردوو بە واژۆی کۆڤان تەحسین حسێن بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەت، ئاڕاستەی هەر شەش گەنجینەی راپەڕین، چەمچەماڵ، کەرکوک، هەرێم، ئاکرێ و گەنجینەی دووی سلێمانی کراوە.
نووسراوەکەدا دەڵێت، گەنجینەکان لیستی ناو و کۆی مووچە و دەرماڵەی بڕوانامە و لێبڕینی خانەنشینی و هەر دەرماڵەیەکی دیکە کە تایبەتە بە خشتەی زانیاری، تایبەت فەرمانبەرانی گرێبەست و فەرمانبەرانی هەمیشەیی، رەوانەبکرێت، بەمەبەستی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری.
هەروەها داوایکردووە بەزووترین کات گەنجینەکان بۆیان رەوانە بکەن تا کاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدەن.