45
زووم..
پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرایکرد، سێ ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێران، دادگایی دەکرێن.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو سێ کەسە لە سێی ئەم مانگەدا دەستگیرکراون، لە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و ئاڵۆز کە پۆلیسی ئەو ووڵاتە ئەنجامیانداوە، زانیارییان دەستخستووە، سیخوڕییان بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێران کردووە.
ئاژانسەکە لەزاری بەرپرسانى پۆلیسی بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە لە دادگای لەندەن، تۆمەتبارەکان دادگایی دەکرێن و سەرجەمیان ئامادەی دادگاییکردنەکە دەبن.