81
زووم..
کەشناسیی هەرێمى کوردستان پێشبینیدەکات، لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان سێ بۆ چوار پلە بەرزببێتەوە.
پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ بەگشتى ئاسمان ساماڵ بێت، هەندێک کات دەگۆڕێ بۆ پەڵەهەور. بەرزترین پلەى گەرماش لە گەرمیان دەبێت، کە دەگاتە 39 پلە و نزمترین پلەش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە 21 پلە دەبێت.
هاوکات کەشناسیى عێراقیش بەهەمانشێوە پێشبی بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات.
کەشناسیی هەرێمى کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێ، لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لەکاتەکانی شەودا و پلەکانى گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.