143
زووم..
بەگوێرەی ئامارەکانی تورکیا، رێژەی ئەو گەنجانە زیادیکردووە، کە نە دەخوێنن و نە کار دەکەن، رێژەیان گەیشتووەتە 23% لەکاتێکدا ساڵی پێشوو رێژەیان 22% بووە.
ئاژانسی هەواڵی مزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، ژمارەی لاوانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ لە تورکیا نزیکەی 13 ملیۆنە، ئەم رێژەیە لە یەکێتیی ئەوروپا بەرزترە، بەڵام رێژەی بێکاری و نەخوێندن لەناو گەنجان خەریکە بەرزتر دەبێتەوە.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان زۆرترین رێژەی گەنجانی لە ئاستی تورکیا تێدایە و کۆچکردن بە هۆکاری خوێندن لە باکووری کوردستان زیادیکردووە.
زیاتر لە نیوەی گەنجانی تورکیا لە کەرتی خزمەتگوزاریدا کار دەکەن و کەمترین بەشدارییان هەیە لە چالاکی و گفتوگۆی سیاسی یان کۆمەڵایەتی لە تورکیادا.