زووم..
چەند کاتژمێرێک دوای کۆتایی هاتنی گەشتی دۆناڵد ترەمپ لە وڵاتانی کەنداو، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بەندەرەکانی یەمەن.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی حوسییەکان رایگەیاند کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر بەندەرەکانی سولیف و حودەیدە، کەسێک کوژراوە و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.
حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بەرپرسیارێتی هێرشەکانی پێشوویان بۆسەر ئیسرائیل راگەیاندبوو، لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی سەر بەندەرەکانی حودەیدە و سولیفی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند بەندەرەکانی یەمەن بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنرێن و ئەمە وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی حووسییەکان.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی هێرشی زیاتری کرد و گوتی: بەهێزتر لێیان دەدەین، لە سەرکردایەتی و هەموو ژێرخانێک دەدەین و لەناویان دەبەین.
وەزارەتی دەرەوەی حووسییەکانیش هەڕەشەی وەڵامێکی بەئازاری کرد بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل.