59
زووم..
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسی دیالۆگی ئێڤەرست لە نیپاڵ هۆشداریی دا، لەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بووەتە هۆی توانەوەی پێوانەیی سەهۆڵبەندانەکان.
گۆتێرێس دەڵێت: نیپاڵ ئەمڕۆ لەسەر سەهۆڵێکی تەنکە، نزیکەی یەک لەسەر سێی سەهۆڵەکانی لە ماوەی 30 ساڵدا لەدەستداوە، سەهۆڵبەندەکان لە دەیەی رابردوودا نزیکەی دووهێندە خێراتر لە پێشوو تواونەتەوە.
هەروەها داوای لە جیهان کرد گەرمبوون بوەستێنن کە بەهۆی سووتەمەنییە نەوتییەکانەوە روودەدات، چونکە توانەوەی خێرای سەهۆڵەکان هەڕەشە لە ئاو و بەرهەمهێنانی خۆراک بۆ نزیکەی دوو ملیار مرۆڤ لە باشووری ئاسیا دەکات، کە پشت بە ئاوی هیمالایا دەبەستن.