40
زووم..
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئاماژەیە بۆ جیهانی دەرەوە کە بەغداد ئاسایشی تێدا بەرقەرارە و پێشوازی لە هەمووان دەکات.
فواد حسێن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، سەرکەوتوو بوون لەبەڕێوەچوونی کارەکانی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد و هەموو وڵاتانیش بە ئاستی جیاواز بەشداری لە لوتکەی عەرەبیدا دەکەن، جگە لەوانیش رێکخراوە گرنگەکانی جیهان بەشدار دەبن.
دەشڵێت، دۆسیەی فەڵەستین لە لوتکەکەدا لەسەرو هەموو ئەو بابەتانەوە دەبێت کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، هەروەها کۆمەڵێک پێشنیاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری ئابووری نێوان وڵاتانی لوتکەکە دەخرێنەڕوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەڕێوەچوونی لوتکەکە ئاماژەیە بۆ جیهانی دەرەوە کە بەغداد ئارامە و پێشوازی لە هەمووان دەکات، ئەوەش سەرکەوتنێکە بۆ عێراق و عێراقییەکان.