57
پێشمەرگە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئەمانە بەغدادى بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەى نۆیەمى ریزبەندى.
لە هەفتەى 30ى خولى نایابى عێراق، یانەى پێشمەرگە لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى ئەمانە بەغدادى کرد.
پێشمەرگە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و تاکە گۆڵەکەش میران محەمەد لە خولەکى 33دا تۆمارکرد.
بەمەش پێشمەرگە، کە هەشت یارییە لەسەریەک تووشى شکست نەبووە، بە 39 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى نۆیەمى ریزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، ئەمانە بەغدادیش بە 52 خاڵەوە بۆ پلەى سێیەم دابەزى.