عەبدولغەنى شەهد پێیوایە عێراق لەگەڵ ئارنۆڵد جیاواز دەبێت و لە دژى یاریزانى نوێشە بۆ دوو یارى داهاتوو.
عەبدولغەنى شەهد راهێنەرى یانەى زاخۆ لە چاوپێکەوتنێکى تایبەتدا هیواى سەرکەوتن بۆ ئەبراهام ئارنۆڵدى ئوسترالى راهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى عێراق دەخوازێت.
عەبدولغەنى شەهد گوتى: من متمانەى تەواوم هەیە عێراق جیاواز دەبێت لەگەڵ ئارنۆڵد، سەرەڕاى قورسى دوو یارى داهاتووى هەڵبژاردەکە.
راهێنەرەکەى زاخۆ بە پێویستى دەزانێت یارى دۆستانە بۆ هەڵبژاردەى عێراق سازبکرێت، پێش رووبەڕووبوونەوەى هەڵبژاردەى کۆریاى باشور لە پاڵاوتنى مۆندیال، پێیوایە 11×11 لە راهێنانەکان روویەکى ئاشکرا بە راهێنەر نادات.
دەشڵێت: من دژى ئەزموونى یاریزانى نوێم لە دوو یارى داهاتوودا، لەبەرئەوەى پێویستمان بەو یاریزانانەیە لە کێبڕکێدا شارەزاییان هەیە و دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ فشاردا دەکەن.
لە ماوەى رابردوودا ئارنۆڵد بە ڕهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق دیاریکرا بۆ جێگەى خیسۆس کاساسى ئیسپانى، کە ئەم مانگى رابردوو لە پۆستەکەى دوورخرایەوە.