51
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بارمتەکانی ژێردەستی حەماس لە دۆخێکی باشدا نیین، ئەمریکاش لەگەڵ ئیسرائیل کار بۆ رزگارکردنیان دەکات.
ترەمپ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نازانێت ئاخۆ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، توانای رزگارکردنی بارمتەکانی هەیە یان نا. گوتیشی، ئەو شتە بەمزووانە دەردەکەوێت.
بە گوتەی ترەمپ، بارمتەکانی ژێردەستی حەماس لە دۆخێکی باشدا نیین، بەڵام هەندێکیان دۆخیان لەوانی دیکە باشترە، بەهۆی جیاوازی شوێنەکانیانەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە کار بۆ ئازادکردنی سەرجەمیان دەکەن.
هەر ئەمڕۆ ترەمپ رایگەیاند، ئەمریکا کار بۆ چارەسەرکردنی دۆخی غەزە دەکات، چونکە خەڵکی کەرتەکە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.