زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دێرەزوور 10 چەکداری داعشیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانیاندا بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش، لەسەر بنەمای زانیاری ورد، هێزەکانی کۆماندۆ بە هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی دێرەزوور 10 داعشیان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.
دەشڵێت، ئەو چەکدارانەی داعش بەرپرس بوون لەو هێرشانەی لەم ماوەیەدا دژی هێزەکانی رۆژاڤا و هاووڵاتیانی مەدەنی و دامەزراوە گشتییەکان کراون.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئۆپراسیۆنەکانیان دژی چەکدارانی داعش و شانەکانیان لە تەواوی ناوچەکانی رۆژاڤا بەردەوام دەبێت و زەبری کوشندەیان لێدەدەن تا تەواوی سەرچاوە مرۆیی و داراییەکانیان وشکدەکەن.