زووم..
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا لەگەڵ نوێنەرانی ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمیی ئێرانەوە بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ دانوستانێک لەگەڵ تاران لە ئارادا نابێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش پشتڕاستیکردەوە، کە گفتوگۆکانی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئێران لە ئەستەنبوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ قەیرانی ئەتۆمیی ئێران لە بارودۆخێکدا کە کات کەمە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردوە لەبارەی دوایین دۆخی دانوستانی ناڕاستەوخۆی دۆسیەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران.
دەشڵێت، ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی بڕیاریانداوە دیپلۆماسی بپارێزن و ئەگەر پێویست بکات جارێکی دیکە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانیان کۆدەبنەوە.
پێشتر چوار خولی کۆبوونەوە لەنێوان جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بەڕێوەچووە، کە بە گوتەی دیپلۆماتکارانی ئەورووپی، بێ ئەنجام بووە.
بەرلین، پاریس و لەندەن هەڕەشەیان کردووە لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی پرسی ئەتۆمیی ئێران، گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران چالاک دەکەن.