50
زووم..
لە درێژەى گەڕی سەردانەکانیدا بۆ ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ ئەو ووڵاتە گرێبەستێکی ئابووریی بە بڕی 60 ملیار دۆلار واژۆ کرد و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتایی بە گەڕی سەردانەکانى هێنا و گەڕایەوە بۆ ئەمریکا.
تەلەفزیۆنى ئەبوزەبی ئیماراتى لە زاری بەرپرسانى باڵای ئیماراتەوە رایگەیاند، جگە لەو 60 ملیارەى لە بواری کەرتى ووزە و تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد لەنێوان ئەمریکا و ئیمارات واژۆ کراوە، تاکو ساڵی 2035، گرێبەستی ئابووریی و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو ووڵاتدا دەگاتە 440 ملیار دۆلار.
دوای سعودیە و قەتەر، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ گەیشتە ئیمارات و ئەمڕۆ گفتوگۆی کارەکانى نێوان هەردوو ووڵات ئەنجامدرا و واژۆی ئەو گرێبەستانەى بەدوادا هات.