93
زووم..
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند: دژایەتیمان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کارێکی پیرۆزە و لەسەر بنەمای پەروەردەی قورئانییە و باسی حەق و ناحەقە.
محەمەد باقر قالیباف، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دژایەتییە بەشێکە لە تێگەیشتنی ئیسلامی لە جیاوازی نێوان چاکە و خراپە.
قالیباف جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، هەوڵی گەلانی موسڵمان دژی ئیسرائیل دەبێت زۆر ژیرانە و هۆشیارانه بێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئاستێکی خراپدان و گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن، بەتایبەت لە دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و وەڵامی ئیسرائیل لە غەزە.