38
زووم..
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە گەشتێکدا بۆ ئەلبانیا رایگەیاند، حکومەتەکەی لەگەڵ چەند وڵاتێک سەبارەت بە دامەزراندنی سەنتەرەکانی گەڕاندنەوە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە داواکاریی پەنابەرییان لە بەریتانیا رەتکراوەتەوە، گفتوگۆی کردووە.
کەیر ستارمەر، گوتی: ئەم پلانە لە پلانەکەی حکومەتی پێشوو سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ رواندا جیاوازە، دامەزراندنی سەنتەرەکانی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لەگەڵ سیاسەتەکانی پێشووی بەریتانیا گونجاوە و بەشێکە لە ستراتیژیی کۆنترۆڵکردنی کۆچی نایاسایی.
هێشتا شوێن و شێوازی گەڕاندنەوەی پەنابەران دیارنییە، بەڵام حکومەتی بەریتانیا سیاسەتی نوێی بۆ کەمکردنەوەی کۆچ بۆ ئەم وڵاتە گرتووەتەبەر و وەرگرتنی داواکارانی کار و ئیقامەی هەمیشەیی و هاووڵاتیبوونی قورستر کردووە.