زوومی کلتووری
فیلمی ئەڵمانی ساوند ئۆڤ فاڵێنگ لە دەرهێنانی ‘ماشا شیلینسکی’ لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی فیلمی کاندا پیشاندرا و بووە جێی ستایشی رەخنەگرانی نێو فێستیڤاڵەکە.
بەشداریکردن و هەڵبژاردنی ئەم فیلمە بۆ بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە، کە لەلایەن دەرهێنەرێکی نەناسراوەوە دروستکراوە بووە جێی سەرنجی هەموان، رەخنەگران لەو باوەڕەدان یەکێک لە فیلمە باشەکانی فێستیڤاڵەکە دەبێت و لە کێبڕکێدا دەبێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتوونی.
بڵاوکراوەی دێدلاین بەتەواوی ستایشی فیلمەکە دەکات و نووسیوێتی: واز لە کان بهێنن، واز لە بەشی پێشبڕکێی کان بهێنن و تەنانەت هەموو ساڵەکە لە بیربەرنەوە، فیلمی ساوند ئۆڤ فاڵینگ یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی سینەمایە.
رەخنەگری ڤەرایتیش نووسیوێتی؛ ئەمە فیلمی دووەمی دەرهێنەرە و دەیەوێت بەتەنها خۆی بێت.
بڵاوکراوەی هۆڵیوود ریپۆرتەریش نوسیوێتی: فیلمێکە ناتخاتەوە بیر هیچ فیلمێکی تر.