زوومی کلتووری
پیاوێکی هێمن، بە دەنگ و سەلیقەیەکی جیاوازەوە گۆرانیی دەگووت، دوور لەو گێژاوەی هونەری ئەم سەردەمەمانی گرتبوویەوە.
بە درێژایی تەمەنی هونەریی، تەنها ٣٠ گۆرانیی گووت، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی گۆرانییەکانی کەمن، بەڵام هەر گۆرانییەکی، وەک یادەوەرییەکی لەبیرنەکراو لە خەیاڵدانی هەر کوردێکدا دەمێنێتەوە.
رەنگە کەم کەس هەبێت، بەدیار گۆرانییەکانی “توڕە مەبە خۆت زیز مەکە” و “ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش”ـەوە چێژی لە هونەرێکی باڵا نەبینیبێت.
باسی محەمەد عەباس بارام دەکەم، ئەو گۆرانیبێژەی چۆن بێدەنگ ژیا، ئاواش بێدەنگ و بۆ هەمیشە، وەک ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش، ئەمڕۆ سەری نایەوە و، لە دوای خۆی، دەنگ و هەستی بە زیندوێتی بۆ بەجێهێشتین.
محەمەد عەباس بارام، لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری کەرکوک و لە دایک و باوکێکی خەڵکی سلێمانی، هاتووەتە دنیاوە، ساڵی ١٩٦٦ بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدادی تەواوکردووە، لە ١٩٨٥ـەوە بڕیار دەدات کوردستان بەجێبهێڵێت و نیشتەجێی وڵاتی سکۆتلەندا بووە.